جەختی سەرۆک کۆماری لوبنان لە سەر پێویستیی گوشارھێنانی نێونەتەوەیی بۆ ڕژێمی زایونی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i386896-جەختی_سەرۆک_کۆماری_لوبنان_لە_سەر_پێویستیی_گوشارھێنانی_نێونەتەوەیی_بۆ_ڕژێمی_زایونی
«میشێل عون» سەرۆک کۆماری لوبنان داوای لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان کرد کە ڕژێمی زایونی ناچار بکات ڕێز لە سەروەریی لوبنان بگرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 24, 2020 04:17 Asia/Tehran
  • جەختی سەرۆک کۆماری لوبنان لە سەر پێویستیی گوشارھێنانی نێونەتەوەیی بۆ ڕژێمی زایونی

«میشێل عون» سەرۆک کۆماری لوبنان داوای لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان کرد کە ڕژێمی زایونی ناچار بکات ڕێز لە سەروەریی لوبنان بگرێت.

«میشێل عون» سەرۆک کۆماری لوبنان ڕۆژی چوارشەممە لە لێدوانی ئۆنلاینی خۆی دا بۆ حەفتاوپێنجەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، جارێکی تر لە سەر داخوازییەکانی لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ ناچار کردنی «ئیسرائیل» لەمەڕ ڕاگرتنی پێشێلکارییەکانی دژی لوبنان و دەستەبەر کرانی مافی وڵاتەکەی لە بارەی سەرچاوە نەوتی و گازییەکان لە ھەمبەر تەماح بازی و پاوانخوازییەکانی ڕژێمی زایونی پێی داگرت.

عەون ھەروەھا لە ھەموو ئەو وڵات و ڕێکخراوەگەلەی کە دوای تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووت یارمەتیی لوبنانیان دا ڕێزی گرت.

میشێل عەون لە درێژەدا داوای یارمەتیی لە کۆمەڵگای جیھانیی کرد بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی سووری بەرەو وڵاتەکەیان.