وڕینەکانی ئەمجارەی پاشای سەعودی: ئێران ھۆکاری سەرھەڵدانی قەیران لە ناوچەکەدایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i389096-وڕینەکانی_ئەمجارەی_پاشای_سەعودی_ئێران_ھۆکاری_سەرھەڵدانی_قەیران_لە_ناوچەکەدایە
پاشای عەرەبستان جارێکی تر بوختان و بانگەشە بێ ناوەڕۆک و پوچەڵەکانی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران دووپات کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 13, 2020 07:56 Asia/Tehran
  • وڕینەکانی ئەمجارەی پاشای سەعودی: ئێران ھۆکاری سەرھەڵدانی قەیران لە ناوچەکەدایە

پاشای عەرەبستان جارێکی تر بوختان و بانگەشە بێ ناوەڕۆک و پوچەڵەکانی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران دووپات کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس،« سەلمان بن عەبدولعەزیز» لە ئاھەنگی دەستپێکی ھەشتەمین خولی مەجلیسی شورای عەرەبستان، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە ئەنجام دانی ھەڵس و کەوتی تێکدەرانە تۆمەتبار کردو بانگەشەی کرد کە ئێران ھۆکاری تەواوی قەیران و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەیە.

پاشای عەرەبستان ھەروەھا وێڕای تۆمەتبار کردنی ئێران بە دەستوەردان لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتانی عەرەبی، دروست کردنی بشێوی لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیاو داکۆکی لە تیرۆریزم، داوای لە کۆمەڵگای جیھانی کرد کە ھەڵوێستێکی لێبڕاوانە بۆ بەرنگار بوونەوەی خۆی وتەکانی ھەوڵی تێکدەرانەی ئێران بگرنە بەر.

کاربەدەستانی عەرەبستان لەمێژە ھاوتەریب لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکی و زایونی بانگەشەی درۆینە دژی ئێران دەھێننە ئاراوە.