گەشتی ھاوکاتی «ناتانیاھۆ»و «پەمپێئۆ» بۆ عەرەبستانی سەعودی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i389518-گەشتی_ھاوکاتی_ناتانیاھۆ_و_پەمپێئۆ_بۆ_عەرەبستانی_سەعودی
سەرچاوە زایونییەکان باسی گەشتی نھێنیی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی و بڕێک لە کاربەدەستانی موساد بۆ عەرەبستانیان کردووە ھاوکات لەگەڵ ئامادە بوونی «مایک پەمپێئۆ»ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئەو وڵاتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 23, 2020 14:09 Asia/Tehran
  • گەشتی ھاوکاتی «ناتانیاھۆ»و «پەمپێئۆ» بۆ عەرەبستانی سەعودی

سەرچاوە زایونییەکان باسی گەشتی نھێنیی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی و بڕێک لە کاربەدەستانی موساد بۆ عەرەبستانیان کردووە ھاوکات لەگەڵ ئامادە بوونی «مایک پەمپێئۆ»ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئەو وڵاتە.

ماڵپەڕی ڕۆژنامەی زایونیستیی «ھائارێتس» ئەمڕۆ دووشەممە نووسی: «بنیامین ناتانیاھۆ»ی سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە لە گەشتە نھێنییەکەی دا چاوی بە «موحەممەدی کوڕی سەلمان» پاشمیری عەرەبستان و «مایک پەمپێئۆ»ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کەوتووە.

«ھائارێتس» جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، لەم گەشتە نھێنییەدا «یوسی کوھێن» سەرۆکی موساد یاوەری «ناتانیاھۆ» بووەو لە چاوپێکەوتنی «موحەممەدی کوڕی سەلمان» و «مایک پەمپێئۆ» کە لە شاری «نیئۆم» لە پارێزگای «تەبوک» ئەنجامی گرتووە، بەشداریی ھەبووە.

ئەم سەرچاوە زایونیستییە ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە، سەرباری ئەوەی کە ڕەوتی گەشتە ئاسمانییەکەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە سەر شاشەی جیھانیی «چاودێری کردنی گەشتە ئاسمانییەکان» کە ھەموو گەشتێکی ئاسمانی چاودێریی دەکات، تۆمار کراوە، کەچی نووسینگەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ئیسرائیل خۆی لە قەرەی بڵاوکردنەوەی زانیاریی زیاتر نەداوە.