ئۆردۆن داوای گوشاری نێونەتەوەیی دەکات بە مەبەستی ڕاگرتنی شارۆچکەسازیی ڕژێمی زایونی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i389591-ئۆردۆن_داوای_گوشاری_نێونەتەوەیی_دەکات_بە_مەبەستی_ڕاگرتنی_شارۆچکەسازیی_ڕژێمی_زایونی
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئۆردۆن وێڕای ئیدانەکردنی ڕەزامەند بوونی تەلەبیب بە چێکرانی ٥٤٠ ماڵی زایونی نشین لە قودسی داگیر کراو، داوای گوشاری نێونەتەوەیی کرد بۆ ڕاگرتنی شارۆچکە سازییەکانی ئەم ڕژێمە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 25, 2020 07:44 Asia/Tehran
  • ئۆردۆن داوای گوشاری نێونەتەوەیی دەکات بە مەبەستی ڕاگرتنی شارۆچکەسازیی ڕژێمی زایونی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئۆردۆن وێڕای ئیدانەکردنی ڕەزامەند بوونی تەلەبیب بە چێکرانی ٥٤٠ ماڵی زایونی نشین لە قودسی داگیر کراو، داوای گوشاری نێونەتەوەیی کرد بۆ ڕاگرتنی شارۆچکە سازییەکانی ئەم ڕژێمە.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی عەرەب ٢٤ ،«زیفۆلفائیز» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئۆردۆن ڕەزامەند بوونی تەلەبیب بە چێکرانی ٥٤٠ ماڵی زایونی نشینی تازە لە «جەبەل ئەبو غەنیم» ھەڵکەوتوو لە قودسی داگیر کراوی ئیدانەکرد.

«ئەلفائیز» پێشی داگرت: ئەم شارۆچکە سازییانە پێشێلکردنی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان و بڕیارنامەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەوانە بڕیارنامەی ژمارەی ٢٣٣٤ی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکانە.

بزوتنەوەی ئیسرائیلیی « ئاشتی ھەر ئێستا»ش لەم دواییەدا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: شارۆچکەسازی لە ماوەی چوارساڵی ڕابردوو واتە لە سەردەمی سەرۆک کۆمارەتیی «دۆناڵد ترەمپ» بووە بە دوو ھێندە.