پێشوازیی ئێران لە دابەزینی بارگرژیی لە کەنداوی فارس
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی رابردوو وێڕای پێشوازیکردن لە رێککەوتنی راگێندراوی کوێت لە کەنداوی فارس ، ھیوای خواست ، ئەم ئاشتیە یارمەتی بدات بە سەقام و گەشەی سیاسیی و ئابووری گەلانی ناوچەکە .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، محەمەد جەواد زەریف لەسەر توویتەر بە راگەیاندنی ئەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشوازی دەکات لە رێککەوتنی راگێندراوی کوێت لە کەنداوی فارس ، جەختی کردەوە ، سیاسەتی ھەمیشەیی ئێران پێوەندی لەسەر بنەمای دراوسێیەتی باش و وتووێژی ناوچەیی بووە .
خالید جاڕوڵڵا جێگری وەزیری دەرەوەی کوێت شەوی ھەینی رایگەیاند ، قەیرانی نێوان قەتەر و عەرەبستان کۆتایی ھاتووە و رێککەوتنی نێوان دوو لایەن یەکجارەکی بووە .
"محمد بن عبدالرحمن آل ثانی"وەزیری دەرەوەی قەتەریش وێڕای رێزگرتن لە نێوبژیڤانیی کوێت راگەیاند ، ھەڵوێستی حکومەتی کوێت ھەنگاوێکی گرنگە بۆ یەکلاکردنەوەی قەیرانی وڵاتانی کەنداوی فارس .