ڕێگریی ئەلجەزایەرو تونێس لە پەڕینەوەی فڕۆکەکانی ڕژێمی زایونی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i390700-ڕێگریی_ئەلجەزایەرو_تونێس_لە_پەڕینەوەی_فڕۆکەکانی_ڕژێمی_زایونی
ئەلجەزایەرو تونێس لە ئاراستەی دژایەتی کردن لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیی ھێندێک لە ڕژێمە عەرەبییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایونی ڕێگرییان کرد لە پەڕینەوەی فڕۆکەکانی ئەم ڕژێمە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 23, 2020 10:49 Asia/Tehran
  • ڕێگریی ئەلجەزایەرو تونێس لە پەڕینەوەی فڕۆکەکانی ڕژێمی زایونی

ئەلجەزایەرو تونێس لە ئاراستەی دژایەتی کردن لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیی ھێندێک لە ڕژێمە عەرەبییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایونی ڕێگرییان کرد لە پەڕینەوەی فڕۆکەکانی ئەم ڕژێمە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس بە گێڕانەوە لە کەناڵی ھەواڵیی «نەسمە»ی تونێس، ئەلجەزایەرو تونێس ڕێگایان نەدا فڕۆکەکانی ھەڵگری شاندەکانی ئەمریکی و ڕژێمی زایونی لە سنووری ئاسمانیی ئەم دو وڵاتە ئەفریقییە بپەڕنەوەو فڕۆکەکەی ئەم ڕژێمە ناچار بوو بە ڕێگایەکی ناڕاستەوخۆدا بڕوات.

سەرباری نەیارەتیی بەربڵاوی جەماوەری و ھەڵسوڕاوانی مەدەنی، یەکەم فڕۆکەی ھەڵگری شاندی ئەمریکی و زایونی ڕۆژی سێ شەممە دوابەدوای ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیی نێوان داگیرکەرانی زایونی و وڵاتی مەغریب لە فڕگەی «ڕۆبات»ی پێتەختی ئەم وڵاتە نیشتەوە.

ھەڵسوڕاوانی مافەوانیی وڵاتی مەغریب جارێکی تر بە ڕاگەیاندنی دژایەتیی خۆیان لەگەڵ ھەرچەشنە ئاسایی بوونەوەیەکی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی جەختیان لەوەکردەوە کە بە دژی  دەوەستن.