«ئەنیس نەققاش» خەباتکاری ناوداری لوبنانی کۆچی دوایی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i393288-ئەنیس_نەققاش_خەباتکاری_ناوداری_لوبنانی_کۆچی_دوایی_کرد
«ئەنیس نەققاش» خەباتکاری ناوداری لوبنانی و لە کەسایەتییە ناسراوەکانی خۆڕاگری لە دیمەشق کۆچی دوایی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 23, 2021 15:40 Asia/Tehran
  • «ئەنیس نەققاش» خەباتکاری ناوداری لوبنانی کۆچی دوایی کرد

«ئەنیس نەققاش» خەباتکاری ناوداری لوبنانی و لە کەسایەتییە ناسراوەکانی خۆڕاگری لە دیمەشق کۆچی دوایی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی مەیادین، «ئەنیس نەققاش» خەباتکاری لوبنانی و ئەندامی پێشووی بزوتنەوەی «فەتح» کە بەشێکی زۆری تەمەنی خۆی بۆ خەباتی دژی ڕژێمی زایونی تەرخان دابوو، ڕۆژی دووشەممە لە تەمەنی ٧٠ ساڵی دا کۆچی دوایی کرد.

تەرمی «ئەنیس» ڕەوانەی لە بەیرووتی لوبنان دەکرێ و ھەر لەوێش دەنێژرێت. ناوبراو لە بەر توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەکی دیمەشق خەوێندرا بوو.

«ئەنیس نەققاش» لە ساڵی ١٩٦٨ەوە بە بزوتنەوەی فەتحەوە پەیوەست بوو و بەرپرسایەتیی مەشق پێکردنی ھێزەکانی ئەم بزوتنەوەیەی لە ئوردوگایەکی باشووری لوبنان بە ئەستۆ بوو. ناوبراو ھەروەھا لە تەواوی ئەم ساڵانەی خەبات دا  پەیوەندییەکی بەھێزی لەگەڵ  حیزبوڵڵای لوبنان و بە تایبەتی «شەھید عیماد موغنیە»دا ھەبوو.