May 11, 2021 23:51 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان لەمەڕ ئیدانەکردنی ھێرشەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر فەلەستینییەکان

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی عەرەبستانی سەعودی ھێرشەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر فەلەستینییەکان و سوکایەتی کردن بە مزگەوتی ئەقسای لە لایەن لەشکریانی ئیسرائیلییەوە ئیدانەکرد.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی عەرەبستانی سەعودی ڕۆژی سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ئیسرائیل دەبێ ھێرش و کردەوەی توندوتیژانەی دژی فەلەستینییەکان و پیرۆزگەکان کە پێشێلکەری تەواوی داب و کۆنوانسیۆنە نێونەتەوەییەکانە ڕابگرێت.

عەرەبستانی سەعودی داوای لە کۆمەڵگای مدەنی و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان کرد کە داگیرکەرانی ئیسرائیلی وەک بەرپرسی ھێرش و توندوتیبژییەکانی بەیتولموقەددەس بناسێنن.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی عەرەبستانی سەعودی جەختی لەوە کردەوە کە، ڕیاز جارێکی تر پێ لە سەر ھەڵوێستی داکۆکیکارانەی لە گەلی فەلەستین دادەگرێت و لە تەواوی ھەوڵەکان بۆ کۆتایی ھێنان بە داگیرکاری و دەستڕاگەییشتن بە ڕێگاچارەیەکی دادگەرانەو تۆکمەوتەواو بە مەبەستی چارەسەر کردنی کێشەی فەلەستین کە بەستێن بۆ جەماوەری فەلەستین خۆش کات بۆ پێکھێنانی وڵاتی سەربەخۆی خۆیان، پشتیوانی دەکات.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی عەرەبستانی سەعودی دا ھاتووە: بەیتولموقەددەس بە پێی بڕیارە یاساییە نێونەتەوەییەکان و دەستپێشخەریی ئاشتیی عەرەبی، پێتەختی فەلەستین دێتە ئەژمار.

سەرپەیڤ