سەیید حەسەن نەسروڵڵا: خۆڕاگریی فەلەستین کوڕانە دەرکەوت
سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان شەوی چوارشەممە لە لێدوانێکدا بە بۆنەی ساڵگەڕی ڕزگار کرانی باشووری لوبنان «جێژنی خۆڕاگری و ڕزگاری»، سەرکەوتنی خۆڕاگریی فەلەستینی لە بەرامبەر ڕژێمی داگیرکەری زایونی پیرۆز کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیید حەسەن نەسروڵڵا» وێڕای ئاماژە کردن بە سەرکەوتنی خۆڕاگریی فەلەستین لە بەرامبەر زایونییەکان لە شەڕی ئەم دواییەی ھەرێمی غەززە،وتیشی: تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستین و فەرماندەرانی لقە سەربازییەکانیان لە پێکدادانەکانی ئەم دواییە کوڕانە دەرکەوتن.
سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە درێژەی وتەکانی دا بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەوەی وا غەززە لە پێکدادانی «شمشێری قودس» لە خۆی پیشانی دا ھەنگاوێکی مێژوویی و دەگمەن بوو لە مێژووی شەڕی دژی دوژمنی ئیسرائیلی، وتیشی: تێکھەڵچوونەکانی «شمشێری قودس» بابەتێکی دەرخست کە دەبێ زایونییەکان لێی تێ بگەن و لە ھەڵسەنگاندنەکانیاندا پیای دا بچنەوەو بزانن کە دەست درێژی لە قودس و مزگەوتی ئەقسا لەگەڵ ھە ر دەست درێژکارییەکی دیکە کە توشی دەبن، جیاوازە.
«سەیید حەسەن نەسروڵڵا» وتیشی: گۆڕانکاریی مێژوویی لە «شمشێری قودس» ئەمە بوو کە غەززە بۆ بەرەڤانی لە قودس و خەڵکەکەی خۆی لە قەرەی شەڕ دا نەک بۆ بەرەڤانی لە ھەرێمی غەززە.
سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە وتاردانەکەی دا ھەروەھا ڕێزی لە یادی شەھیدانی لوبنان و فەلەستین، وڵاتانی عەرەبی و بەرەی خۆڕاگریی بەشداری ڕەوتی ڕزگار کردنی باشووری لوبنان لەوانە ڕۆڵی گەورەی سەییدی شەھیدانی خۆڕاگری «حاج قاسم سولەیمانی» گرت و وتیشی: ئێمە سوپاسبێژی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەوڵەتی سووریاین لە بەر داکۆکیی بەربڵاویان لە خۆڕاگری.
«سەیید حەسەن نەسروڵڵا»بەڕاگەیاندنی ئەمەی کە دەرەنجامی سەرکەوتنەکەی ساڵی ٢٠٠٠ ستراتژی بوو ، وتیشی: سەرکەوتنی گەل و خۆڕاگریی لوبنان لە ساڵی ٢٠٠٠ ، دۆست و دوژمن و کێشەی فەلەستین و ڕەوتی پێکدادانەکانی بە ئاراستەیەکی ستراتژیی جیاوازدا برد.