سەرکوتکردنی خۆپێشاندانی فەلەستینیەکان لە قودسی داگیرکراو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i397028-سەرکوتکردنی_خۆپێشاندانی_فەلەستینیەکان_لە_قودسی_داگیرکراو
ھێزە ئاسایشیەکانی رژێمی زایۆنی خۆپێشاندانی فەلەستینیەکانیان لە گەڕەکی شێخ جەڕاح لە قودسی داگیرکراو سەرکوت کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 30, 2021 09:03 Asia/Tehran
  • سەرکوتکردنی خۆپێشاندانی فەلەستینیەکان لە قودسی داگیرکراو

ھێزە ئاسایشیەکانی رژێمی زایۆنی خۆپێشاندانی فەلەستینیەکانیان لە گەڕەکی شێخ جەڕاح لە قودسی داگیرکراو سەرکوت کرد .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، لەشکەریانی زایۆنیست دوانیوەڕۆی شەممە بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپێشاندەرانی فەلەستینی لە ناوچەی شێخ جەڕاح بەرەو ئەوان بۆمبی دەنگییان ھاویشت و ئەوانیان دارکاری کرد . 

لەشکەریانی زایۆنیست ھەروەھا بەرەو ئە پەیامنێرانەی کە بۆ روماڵکردنی ھەواڵەکە لە شوێنەکە بوون ، بۆمبی دەنگییان ھاویشت . 

ھێزە داگیرکەرەکان بە دانانی بلۆکی چیمەنتۆ و دانانی بازگەی پشکنین لە دەروازەی کەرەم جاعونی بۆ سێھەمین حەوتەی بەدوای یەکدا پێشیان گرت بە چوونی خەڵک بۆ ئەم ناوچەیە . 

ھەنگاوەکانی رژێمی زایۆنی بۆ تێکڕوخاندن و داگیرکردنی گەڕەکی شێخ جەڕاح لە بەشی رۆژھەڵاتی بەیتولموقدەس و دەستدرێژیی زایۆینەکان بۆسەر مزگەوتی ئەقسا ، بووە ھۆی خولی نوێی تێکھەڵچوونەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان .