ئه‌یلوول 14, 2021 10:30 Asia/Tehran
  • سەید حەسەن نەسروڵڵا: لە پێکهێنانی کابینەی نوێی لوبنان پێشوازی دەکەین

سەید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان وتی: لە پێکهێنانی کابینەی نوێی لوبنان پێشوازی دەکەین.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسروڵڵا وێڕای ئاماژە بەوەی کە لە پێکهێنانی کابینەی نوێی لوبنان پێشوازی دەکەین، وتی: لە هەموو لایەنە بەشدار بووەکان ڕێز دەگرین.

ئەو وتیشی: ڕزگار کردنی وڵات، چاکسازی و باشتر بوونی دۆخی بژیوی لە یەکەمەکانی ئێمەیە. دەمانەوێ بە مەبەستی وەرگرتنی بڕوای خەڵک و تێپەڕاندنی قەیران بڵاوکراوەی وەزارەتی لە زووترین کاتدا دەرکەین. هەموو دەبێ بە بێ دەرکردنی حوکم لە گەڵ دەوڵەتدا هاوکاری بکەین.

ناوبراو پێی داگرت: وتەی سەرەکی ئێمە بەڵێنەکانمان سەبارەت بە کەشتیی نەوتییە. ئێمە دوو مەبەستی لوبنان و سووریامان لە بەرچاو بوو. بۆ ئەوەی حکومەتی لوبنان نەکەوێتە تەنگەژەوە و گەمارۆ نەدرێت، بڕیارمان دا مەبەستی کەشتییەکە سووریا بێت و پاشان وەجبەکان بێتە لوبنانەوە.

سەرپەیڤ