شەھید بوونی پیرەپباوێکی ٨٠ ساڵەی فەلەستینی
کانونی دوھەم 12, 2022 11:03 Asia/Tehran
لەشکریانی زایونی پیرەپیاوێکی ٨٠ ساڵەی فەلەستینیان شەھید کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی فەلەستینیی «سەنەد»، ئەم فەلەستینییە ٨٠ ساڵەیە کە ناوی «عومەرعەبدولمەجید ئەسعەد» بووە، وای گیران و لێدان و ئازار درانی لە لایەن لەشکریانی ڕژێمی زایونییەوە لە گوندی «جەلجەلیا» لە باکووری ڕامەڵڵا شەھید دەکرێت.
زایونییەکان بۆ گەییشتن بە ئامانجی پاوانخوازانەی خۆیان ھەموو ڕۆژێک ھێرش دەکەنە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی فەلەستین و فەلەستینییەکان شەھید و بریندارو یان قۆڵبەست دەکەن و دەیانخەنە زیندانەوە.