عەرەبستان لە نێو خراپترین وڵاتانی غەیری ئازاد
ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ بە جەخت کردن لەسەر کارنامەی ڕەوشی مافی مرۆڤی عەرەبستان ، ئەو وڵاتەی لە لیستی خراپترین وڵاتانی غەیری ئازاد دانا .
ڕێکخراوی غەیری دەوڵەتیی" فریدم هاوس " ڕاستییی دەسەڵاتداریەتی پاوانخوازانە لە عەرەبستانی سەعوودی بە سەرنج بە بەرتەسکیە هەمە لایەنەکانی مافی سیاسی و ئازادیە مەدەنیەکان دەرخست .
ڕاپۆڕتی ساڵانەی ساڵی 2022ی ئەو ڕێکخراوەیەی مافی مرۆڤی جێگیر لە واشنگتون ؛ عەرەبستانی سەعودی وەک وڵاتێکی غەیری ئازاد ڕیزبەندی کردووە و تەنیا 7 خاڵ لە 100 خاڵی پێ تەرخان دراوە کە خاڵێک بۆ ئازادیە سیاسیەکان و تەنیا 6 خاڵ بۆ ئازادیە مەدەنیەکان دابەش کراوە.
لە ڕاپۆڕتی ئەو ڕێکخراوەیەدا هاتووە پاشایاتی ڕەهای عەرەبستانی سەعوودی هەموو مافە سیاسی مەدەنیەکان بەرتەسک دەکات .
دەسپێشخەری مافی مڕۆڤ یش ڕایگەیاندووە کە عەرەبستان یەکێک لە وڵاتانی نائەمن لە ڕوانگەی مافی مروڤ لە جیهانە .
ژنان و کەمایەتیەکان لە عەرەبستان ڕووبەڕووی هەڵاواردنێکی بەربڵاون . هەروەها کرێکارانی کۆچبەر دۆخێکی نالەباریان لەو وڵاتەدا هەیە و زۆرێک لەوان گیراون و لە ژێر ئەشکەنجەدان .