دەڵێندرانی گازی ئامۆنیاک لە کارگەیەکی گردوپەڕی دامەزراوە ناڤۆکییەکەی ڕژێمی زایونی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i406728-دەڵێندرانی_گازی_ئامۆنیاک_لە_کارگەیەکی_گردوپەڕی_دامەزراوە_ناڤۆکییەکەی_ڕژێمی_زایونی
میدیاکانی ڕژێمی زایونی باسی دەڵێندرانی گازی ژاراویی ئامونیاک لە کارگەیەکی سەرزەوییە داگیرکراوەکانیان کردووە لە نزیکی دامەزراوەی ناڤۆکیی «دیمۆنا».
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 02, 2022 14:21 Asia/Tehran
  • دەڵێندرانی گازی ئامۆنیاک لە کارگەیەکی گردوپەڕی دامەزراوە ناڤۆکییەکەی ڕژێمی زایونی

میدیاکانی ڕژێمی زایونی باسی دەڵێندرانی گازی ژاراویی ئامونیاک لە کارگەیەکی سەرزەوییە داگیرکراوەکانیان کردووە لە نزیکی دامەزراوەی ناڤۆکیی «دیمۆنا».

ڕادیۆ ڕژێمی زایونی ڕۆژی شەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: ئەم کارگەیە لە شارۆچکەی پیشەسازیی «میشو ڕوتیم» لە ٣٦ کیلۆمەتریی باشووری شاری «بئەرسەبەع» لە سارای نەقەب دا ھەڵکەوتووە.

بەرپرسانی ناوچەکە لە ترسی جێگۆڕکێ پێکرانی گازی ژاراوی بە ھۆی باوە ھاتوچۆ لەم ناوچەیەیان قەدەغە کردووەو ڕێگا سەرەکییەکانی ناوچەی نەقبیان داخستووە.

ئەم میدیاگەلە ڕایانگەیاندووە، ھەتا ئێستا وشدار یان فەرمانێک بە دانیشتووانی ناوچەکە نەدراوە.