بریندار بوونی ٧٢ فەلەستینی لە ھێرشی لەشکریانی زایونی بۆ سەر نابلۆس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i407216-بریندار_بوونی_٧٢_فەلەستینی_لە_ھێرشی_لەشکریانی_زایونی_بۆ_سەر_نابلۆس
ھێرشی لەشکریانی زایونی بۆ سەر خەڵکی شارۆچکەی «بورقە»ی نایلۆس لە کەرتی ڕۆژئاوا بریندار بوونی لانیکەم ٧٢ کەسی لێ کەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 19, 2022 22:55 Asia/Tehran
  • بریندار بوونی ٧٢ فەلەستینی لە ھێرشی لەشکریانی زایونی بۆ سەر نابلۆس

ھێرشی لەشکریانی زایونی بۆ سەر خەڵکی شارۆچکەی «بورقە»ی نایلۆس لە کەرتی ڕۆژئاوا بریندار بوونی لانیکەم ٧٢ کەسی لێ کەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی فەلەستین ئەلیەوم، کۆمەڵەی مانگی سووری فەلەستین ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: لەشکریانی ڕژێمی داگیرکەری زایونی لە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەممەوە لە بەر دەروازەی شارۆچکەی «بورقە»ی نابلۆس لە کەرتی ڕۆژئاوا لەگەڵ لاوانی فەلەستینی دا تێکھەڵچوون.

لەشکریانی ڕژێمی زایونی ھەر لە ھەمان ڕۆژدا لە بەر دەروازەی شارۆچکەی «بورقە» بەربەستیان دروست کرد ھەتا بەستێن بۆ ھێرشی شارۆچکەنشینە زایونییەکان بۆ سەر ئەم ناوچەیە خۆش کەن.

شارۆچکەنشینانی زایونی لەم ڕۆژانەدا بە بۆنەی حێژنی «پەسح»ەوە وێڕای پەڕینەوە لە ناوچە فەلەستینی نشینەکان، خۆیان دەگەیەننە مزگەوتی ئیبراھیمی لە شاری ئەلخەلیل ھەتا نەریتی «تلمودی» بەجێ بێنن.