پادشای عەرەبستان گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە
May 08, 2022 12:34 Asia/Tehran
دیوانی پاشایەتیی عەرەبستانی سعودی هەواڵی گوازرانەوەی سەلمان بن عەبدولعەزیز پادشای عەرەبستان بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری جەددەی راگەیاند .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی عەرەبستان ( واس ) دیوانی پاشایەتیی عەرەبستانی سعودی ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند ، سەلمان بن عەبدولعەزیز ، پادشای عەرەبستان بۆ نەخۆشخانەی هەرە پسپۆڕیی مەلیک فەیسەڵ لە شاری جەددە گوازراوەتەوە .
ئەو هەواڵدەریە بێ هیچ روونکردنەوەیەک ، تەنیا گوتوویەتی ناوبراو بۆ ئەنجامدانی هەندێ تاقیکردنەوەی پزیشکیی براوەتە نەخۆشخانە .
ئەمە بۆ دوهەمین جارلە دوو مانگی رابردوودایە پادشای سعودی دەبرێتە نەخۆشخانە .