May 11, 2022 19:29 Asia/Tehran
  • نەریتی بەڕێ کردنی تەرمی شەھید «ئەبو عاقیلە» بەڕێوە برا

نەریتی بەڕێ کردنی تەرمی شەھید « شیرین ئەبو عاقیلە» پەیامنێری ئەاجەزیرە کە بە زەبری گولەی زایونییەکان شەھید بوو لە جنین بەڕێوە برا.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی فەلەستین ئەلیەوم، خەباتکارانی خۆڕاگریی فەلەستین ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ شەھید «شیرین ئەبو عاقیلە» لە ئوردوگای جنین ھەڵکەوتوو لە فەلەستینی داگیرکراو نەریتی بەڕێ کردنی تەرم و شین گێڕانیان بەرپا کرد.

ئەلجەیرە وێڕای سەرەخۆشی کردن لە بەر شەھید کرانی «شیرین ئەبو عاقیلە»ی پەیامنێری خۆی لە لایەن لەشکریانی زایونییەوە، جەختی کرد: ناوبراو کاتێک کەوتە بەر گولەی زایونییەکان ھێڵەکی گولەنەبڕی لە بەردا بوو.

«عەلی سەمودی» ئەندامەکەی دیکەی ستافی ھەواڵیی ئەلجەزیرەش لە تەقەی لەشکریانی داگیرکەری زایونی پێکراوە.

سەرپەیڤ