جیھادی ئیسلامیی فەلەستین گەشتەکەی «چاووش ئوغلو» بۆ سەرزەوییە داگیرکراوەکانی ئیدانە کرد
بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین، گەشتەکەی وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا بۆ سەرزەوییە داگیرکراوەکان و دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی زایونیی بە توندی ئیدانە کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی فەلەستین ئەلیەوم، بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین گەشتەکەی «مەولود چاووش ئوغلو» وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین و دیدار لەگەڵ سەر کردەکانی ڕژێمی زایونیی بە توندی ئیدانە کرد و لە ئاراستەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئەم ڕژێمەی زانی.
بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین ڕایگەیاند: ئەم ھەنگاوەی وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ ھەڵوێستی گەلی تورکیاو گەلانی ئیسلامیی دیکەدا یەک ناگرێتەوە.
«تاریق سەلمی» وتەبێژی بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین لە لێدوانێکدا وتی: گەشتەکەی وەزیری دەرەوەی تورکیا لە سەروبەندی بەرپاکرانی ڕێپێوانی ناسراو بە ڕێپێوانی ڕۆژی ئاڵاو داخوازیی بۆ ھێرش کردنە سەر مزگەوتی ئەقسا ئەنجامی گرت و دیارە ئەوەش بە شێوەیەکی پاڵەکە ھەڵگری ئەم پەیامەیە کە تورکیا نەیاری ئەو ڕێپێوانەو ھێرشی بەردەوامی زایونییەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا نییە.