تشرینی دووه‌م 23, 2023 15:40 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە داهاتووی کەرتی غەززە و فەلەستین تەنیا بە دەستی خەڵکی فەلەستین دیاری دەکرێ و بەس.

«حسین امیرعبداللهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە پرێسکۆنفرانسێکدا لە بەیرووت بە سەرەخۆشی کردن لە بنەماڵەی شەهیدانی فەلەستین و لوبنان و بەرەی خۆڕاگری و شەهیدانی پەیامنێر، وتیشی: بێگومان شەش هەفتە خۆڕاگریی قارەمانانەی غەززە ئەەی سەلماندووە کە درێژخایەن بوونی ئەم شەڕە بە سوودی ڕژێمی ئیسراییل نابێ.

ئەمیرعەبدوڵاهیان وتیشی: شەش هەفتە خۆڕاگریی غەززە ئەوەی سەلماند کە دۆڕاو و شکستهێناوی بیر و ڕای گشتیی جیهان ئەمریکا و ڕژێمی ساختەی ئیسراییل بوون. سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران ڕاشکاوانە رایگەیاند: تا هاتنەدیی هەموو مافەکانی گەلی فەلەستین و گەیشتنە ئەنجامی خەباتی دژ بە داگیرکاری، دەستی خۆڕاگری هەر لە سەر پەلەپیتکەدا دەمێنێتەوە.

سەرپەیڤ