تشرینی دووه‌م 23, 2023 19:20 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ،خۆڕاگریی بە فەوتان ھەڵنەگر زانی وتیشی کە ئەدەبی داگیرکاری ھیچ جێگایەکی نییه .

«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە سەردانی لوبنانی کردووە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس سەبارەت بە دیدارەکەی لەگەڵ ئەندامانی باڵای بزوتنەوەکانی خۆڕاگریی فەلەستین نووسیویەتی: ئەمڕۆ لە بەیروت، لە دیدارێکدا لەگەڵ بەرپرسانی حەماس و جیهادی ئیسلامیی فەلەستین، لە بارەی دوایین پێشهاتەکانی غەززە و کەناری ڕۆژئاوا و وردەکاریی زیاتری ئاگربەستی مرۆیی و سیناریۆکانی داهاتوو ئاگادار کرامەوە.

دیپلۆماتکاری پلە باڵای ئێران لە درێژەدا جەختی لەوەش کردەوە کە: گومان لەوەدا نییە کە خۆڕاگری لەنێوچوون ھەڵناگرێت، دەبێت کوشتنی خەڵکی مەدەنی و گەمارۆی مرۆیی و کۆچی زۆرەملێی فەلەستینییەکان بوەستێندرێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاند: کات له بەرژەوەندیی ڕژێمی ئیسرائیلدا نییه، بەڵام ئێستا کات له بەرژەوەندیی دەستپێشخەریی سیاسی و چڕبوونەوەی هەمووان له سەر ئاسایشی فەلەستین و ئاسایشی به کۆمەڵی ناوچەکەیه.

«ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» هەروەها ڕوو لە کاربەدەستانی ئەمریکا نووسی: کۆشکی سپی بە وردی پێداچوونەوە بە مێژووی ٧٥ ساڵەی خەباتەکانی فەلەستین و لوبنان و ناوچەکەدا بکات و ڕاستنینانە مامەڵە بکات. دیارە ئەدەبیاتی داگیرکاری لە جیهانی هاوچەرخدا جێگەی نەماوە.

سەرپەیڤ