هائارێتس: ڕێژەی ڕاستینەی سەربازانی کوژراو و برینداری زایۆنی سێ هێندەی ئاماری فەرمییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i423630-هائارێتس_ڕێژەی_ڕاستینەی_سەربازانی_کوژراو_و_برینداری_زایۆنی_سێ_هێندەی_ئاماری_فەرمییە
ڕۆژنامەی زایۆنیی "هائارێتس" زانیارییەکانی سوپای ئیسراییل سەبارەت بە هەژماری کوژراو و بریندارانی سوپای ئەم ڕژێمە لە دەسپێکی شەڕی غەززەوە تائێستا کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ بڵاو کرایەوەی بە درۆ و دەلەسە زانی و ڕێژە و ئاماری راستینەی سەربازانی کوژراو و برینداری ئیسراییلی بە سێ هێندەی ئاماری فەرمی و ڕاپۆرتی کاربەدەستانی حکومی زانی.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 12, 2023 09:30 Asia/Tehran

ڕۆژنامەی زایۆنیی "هائارێتس" زانیارییەکانی سوپای ئیسراییل سەبارەت بە هەژماری کوژراو و بریندارانی سوپای ئەم ڕژێمە لە دەسپێکی شەڕی غەززەوە تائێستا کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ بڵاو کرایەوەی بە درۆ و دەلەسە زانی و ڕێژە و ئاماری راستینەی سەربازانی کوژراو و برینداری ئیسراییلی بە سێ هێندەی ئاماری فەرمی و ڕاپۆرتی کاربەدەستانی حکومی زانی.

هائارێتس لە درێژەی راپۆرتەکەیدا نووسی؛ ئەوەی کە سوپای ئیسراییل رادەگەیەنێ لە دەسپێکی شەڕی غەززەوە تا ئێستا هەزار و ٥٩٣ سەربازی بریندار بووە ، تا ڕادەیەکی زۆر لەگەڵ هەژماری ئەو بریندارانەی کە ڕۆژنامەی هائارێتس لە نەخۆشخانەکان دەستی کەوتووە، نایەتەوە.

ئەم ڕۆژنامە زایۆنییە وتیشی کە هەژماری ڕاستینەی برینداران بە پێی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەکانی ئیسراییل گەیشتۆتە چوار هەزار و ٥٩١ کەس کە لە ٩ نەخۆشخانەدا چارەسەرییان بۆ کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەم ڕۆژنامەیە، لە دەسپێکی شەڕی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی غەززە تا ئێستا ١٠ هەزار و ٥٨٤ ئیسراییلی بریندار بوونە کە ١٣١ کەسیان لە نەخۆشخانەکاندا گیانیان لە دەست داوە و دۆخی تەندرووستیی ٤٧١ کەسیشیان بە نالەبار راگەیەندراوە.