تەشەنەی ناکۆکیی نێوان سەرانی زایۆنی پاش باهۆزی ئەقسا؛ بێنت: نەتانیاهوو سیاسیکاری دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i424160-تەشەنەی_ناکۆکیی_نێوان_سەرانی_زایۆنی_پاش_باهۆزی_ئەقسا_بێنت_نەتانیاهوو_سیاسیکاری_دەکات
سەرۆک وەزیرانی پێشووی ڕژێمی زایۆنی لە ڕەخنەی تازەیدا دژی بنیامین نەتانیاهووی سەرۆک وەزیرانی ئێستای ئەم ڕژێمە وتی: "بی بی" خەریکی سیاسیکارییە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 01, 2024 11:00 Asia/Tehran

سەرۆک وەزیرانی پێشووی ڕژێمی زایۆنی لە ڕەخنەی تازەیدا دژی بنیامین نەتانیاهووی سەرۆک وەزیرانی ئێستای ئەم ڕژێمە وتی: "بی بی" خەریکی سیاسیکارییە.

نەفتالی بەنێت، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ڕژێمی زایۆنی لە وەڵامی لێدوانەکانی بنیامین نەتانیاهووی سەرۆک وەزیرانی ئێستای ئەم ڕژێمە، پێی ڕاگەیاند: کاتێک هەزارو چوارسەد کەس کوژراون و سەد و چلمان لێ بە دیل گیراون و سەد و چل هەزار ئیسراییلی ئاوارە بوونە، بزانە ئیتر کات کاتی سیاسیکاری نییە. سەرۆک وەزیرانی پێشووی ڕژێمی زایۆنی بە تەشەرەوە سەبارەت بە دوورخستنەوەی "نەتانیاهوو" لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی وتی، بەڵێن دەدەین کە ئیسراییلییەکان ڕۆژانی باشتر دەبینن. بەنێت شەوی ڕابردوو ڕەخنەی تووندی لە سیاسەتەکانی بنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئەم ڕژێمە گرت و وتی: ئێمە لە جیهاندا دۆخێکی باشمان نییە. ڕەخنەکەی بەنێت لە نەتانیاهوو نیشانەی بێدەسەڵاتیی ڕژێمی زایۆنییە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا و شکستهێنانی کابینەی جەنگ و سوپای ئیسراییل لە گەیشتن بەو ئامانجانەیە کە دەسەڵاتدارانی ئەم ڕژێمە بۆ لەناوبردنی حەماس دیارییان کردبوو. لە چەند هەفتەی ڕابردوودا و دوای دەسپێبوونی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا، دژایەتی کردنی نەتانیاهوو لە نێو ئیسراییلدا گەلێک توندتر و بەربڵاوتر بووە و ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا ناکۆکییەکانی نێو ئەم ڕژێمەی تووندتر و بەربڵاوتر کردووە.