تزیپی لیۆنی: نەتانیاهوو نزیک بۆتەوە لە کۆتاییەکانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i424647-تزیپی_لیۆنی_نەتانیاهوو_نزیک_بۆتەوە_لە_کۆتاییەکانی
وەزیری دەرەوەی پێشووی ڕژێمی زایۆنی جەختی لەوە کردەوە کە ڕۆژانی دەسەڵاتی نەتانیاهوو بەرەو کۆتایی دەڕوات.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 24, 2024 08:00 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی پێشووی ڕژێمی زایۆنی جەختی لەوە کردەوە کە ڕۆژانی دەسەڵاتی نەتانیاهوو بەرەو کۆتایی دەڕوات.

تزیپی لیۆنی وتیشی: من باوەڕم وایە کە ئەمە کۆتایی سەردەمی سیاسیی نەتانیاهوویە لە ئیسراییل.

ئەلمەیادینیش بە پشتبەستن بە میدیا عیبرییەکان،  بڵاوی کردەوە: پلان و بیرۆکەی نەتانیاهوو بۆ بەڕێوەبردنی شەڕ درۆیەکی مەترسیدار بوو کە کارەساتی لێکەوتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە شەوی ڕابردوو خۆپیشاندانی دژە حکوومەتی بنەماڵەکانی دەستبەسەرکراوانی ئیسراییلی لە قودس هەروەک چەند شەوی ڕابردوو بەردەوام کرا.

دەگوترێ کە بنەماڵەکانی دەستبەسەرکراوانی ئیسراییلی لە شەقامی غەززەدا لە شاری قودس خۆپیشاندانیان بەڕێوە بردووە. ژمارێک لە خۆپیشاندەران ڕایانگەیاندووە کە لەبەردەم شوێنی نیشتەجێبوونی نەتانیاهوو دادەنیشن و مان دەگرن. ئەم بنەماڵەگەلە داوای واژۆکرانی خێرای ڕێککەوتننامەی دیلبەدیل لەگەڵ حەماسیان کرد بە مەبەستی ئازادکرانی دەستبەسەرکراوانی زایۆنی لە غەززە.