ڕێبەری ئۆپۆزسیۆنی رژیمی زایۆنی: دڵنیام دۆڕاوی شەڕ دەبین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i425940-ڕێبەری_ئۆپۆزسیۆنی_رژیمی_زایۆنی_دڵنیام_دۆڕاوی_شەڕ_دەبین
شەڕ و کێشمەکێشی نێوان سەرۆکانی رژیمی زایۆنیستی لەبارەی شکستهێنانی ئەو رژیمە لە شەڕی غەززە، هەروا بەردەوامە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
ئادار 19, 2024 06:00 Asia/Tehran

شەڕ و کێشمەکێشی نێوان سەرۆکانی رژیمی زایۆنیستی لەبارەی شکستهێنانی ئەو رژیمە لە شەڕی غەززە، هەروا بەردەوامە.

لە کاتێکدا کە "بتسلئیل سموتریچ" لە کاردانەوە بە لەپۆست لادرانە بەرفراوانەکان لەلایەن سەرۆکی ئەرکانی سوپا لە ریزەکانی فەرماندەی سوپای رژیمی زایۆنیستی، دەستی کردووە بە ناڕەزایەتی دەربڕین، "یائیر لاپید"ی سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن لە کنێستی رژیمی زایۆنی، داوای لە ناڕازییان کرد، سەرەتا بەرپرسایەتی شکستی حەوتی ئۆکتۆبر قەبووڵ بکەن، دەست لەکاربکێشنەوەو ئینجا دەست بکەن بە رەخنەگرتن لە کەسانی دیکە.

یائیر لاپید لە کۆمەڵە توئیتێکدا نووسی؛ بێگومان بێنیامین نەتانیاهو شەڕ لە کەرتی غەززە دەدۆڕێنێ. ئەو لەو کۆمەڵە توئیتەدا روو لە نەتانیاهو نووسی: لەبیرت بێ کە تۆ لە حەوتی ئۆکتۆبەر(رۆژی هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا) سەرۆک وەزیران بووی، تۆ لەو شەڕەدا شکستت هێناو تەنانەت ناتوانی گیراوەکانیش بگەڕێنیەوە.

لاپید سەرلەنوێ خوازیاری بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پێش وەختە بوو و هەڵبژاردنی، بە تەنیا ڕێگای بەهێزکرانی سوپای ئیسرائیل، و بنیات نانەوەی پەیوەندیی لەگەڵ ئەمریکییەکاندا زانی.