بنکەکانی سوپای ئیسراییل لە ژێر زەبری قورسی هێرشەکانی حیزبوڵڵای لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i426416-بنکەکانی_سوپای_ئیسراییل_لە_ژێر_زەبری_قورسی_هێرشەکانی_حیزبوڵڵای_لوبنان
حیزبوڵلای لوبنان سێشەممەیش هێرشی کردە سەر مۆڵگەی زایۆنییەکان و بنکە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 10, 2024 06:00 Asia/Tehran

حیزبوڵلای لوبنان سێشەممەیش هێرشی کردە سەر مۆڵگەی زایۆنییەکان و بنکە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو.

حیزبوڵڵا ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ شوێنی کۆبوونەوەی هێزی سەربازیی ڕژێمی ئیسراییل و تانکێکی سوپای ئەم ڕژێمە لە مۆدیلی "مێرکاوا"ی لە سەربازخانەی "دووفیف" لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو داوەتە بەر هێرش. حیزبوڵڵا هەروەها ڕایگەیاند کە مۆڵگەی سەربازانی ڕژێمی زایۆنیی لە بنکەی سەربازیی «جل العلام» بە گوللەی قورس پێکاوە.

میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیش رایانگەیاند کە لە ترسی هاتنی درۆنی جەنگی لە لوبنانەوە، ئاژیری وشدار لە شارۆچکەی "کریات شمۆنە"  و ناوچەکانی دەوروبەری لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو زرینگاوەتەوە. 

تۆپخانەی ڕژێمی زایۆنیش دەستی داوەتە گوللەبارانی شارۆچکەکانی «یارون»، «مارون»، «عیتا الشعب»، «کفرکلا» و «میس الجبل» لە باشووری لبنان. دەیان هەزار زایۆنیش لە ترسی هێرشەکانی خۆڕاگری، شارۆچکەکانی نزیکی سنوورەکانی لوبنانیان چۆڵ کردووە.