نیسان 14, 2024 09:00 Asia/Tehran

مووشەکە بالستیکەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بنکەی ئاسمانی "نواتیم"ی باشووری خاکی داگیرکراویان لەکاتێکدا وەبەر هێرش دا کە لەمیانەی مانۆڤری هێرشی بەمووشەکی هاوشێوەسازکراو بۆسەر هێلانەی ئەو بنکە ئاسمانیەی ڕژیمی زایۆنیستی پرۆڤەیان لەسەر کردبوو.

"بنکەی ئاسمانی نواتیم" هەڵکەوتوولە باشووری خاکی داگیرکراوو لە دەڤەری بیابانی نەقب و لە نزیک شاری بئر سەبع، وێرای خاوەنداریەتی باندێکی فڕینی سێ هەزارو چوارسەد میتری هێلانەو بنکەی سەرەکی فڕۆکە ئیف سی و پێنجەکانی ئەو ڕژیمەیە.

مانگی ڕێبەندانی ساڵی رابردوو هێزی کەوشەنگەردوونی سپای پاسداران لەمیانەی مانۆڤرێک هێرشی بە مووشەکی بەشێوەی هاوشێوەسازیکراو بۆسەرهێلانەکانی ئەو بنکە ئاسمانیەی ڕژیمی زایۆنیستی پرۆڤە کردبوو، کە لە سنورە ڕۆژئاوایەکانی ئێران نزیکەی هەزارو سەد کیلۆمیتر مەودای هەیە.

مووشەکەکانی سپای پاسداران ئامانجە جەنگیەکانی خۆیان لە "دەڤەری ئوم فەحم"ی نێو خاکی داگیرکراودا پێکاوەو شێرەپیاوانی هێزی کەوشەنگەردوونی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وەک بەشێک لە سزادانی ئەو ڕژیمە ساختەو ناڕەواو دڕندەکارە لەمیانەی هەڵمەتی بەڵێنی ڕاستگۆیانەو بە ڕەمزی یا ڕەسولوڵڵا سەرکەوتوانە چەند ئامانجی خۆی لەنێو خاکی داگیرکراو بەهۆی دەیان خۆفڕ مووشەک وەبەر هێرش دا.

سەرپەیڤ