نیسان 14, 2024 09:15 Asia/Tehran

سەرچاوە هەواڵدەریەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕایانگەیاند کە ڕژیمی زایۆنیست مۆڵەت ناداتە میدیاکانی کە وێنەی هێرشە مووشەکی و خۆفڕیەکەی ئێران ڕووماڵ بکەن.

کاناڵی بیست و چواری ڕژیمی زایۆنیست دانی ناوە بەوەدا کە مۆڵەتی ڕووماڵی وێنەی هێرشە مووشەکی و خۆفڕیەکەی ئێران بۆسەر خاکی داگیرکراوی نیە.

ئەو میدیا زایۆنیستیە ڕایگەیاندوە کە وێنەو فیلمگەلێکی یەگجار زۆرتر لە هەڵمەتەکەی ئەمشۆمان لەبەردەستدایە کە ناتوانین هەموویان بڵاو بکەینەوە.

هەر لەم پەیوەندیەدا فایر ئەدویری توێژکاری جەنگی ئۆردۆنی کەناڵی جەزیرەی قەتەر ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایۆنیست لە هەوڵ دایە کە بارستایی  زەبرخواردنەکانی بشارێتەوەو هەرچەندە هێشتا ڕێژەی زیانەکانی ئەو ڕژیمە هێشتا ڕوون نیە، دیارە ئێران تەواو لە هێزە مووشیکیەکەی خۆی کەڵکی وەرنەگرتوە، چونکە مووشەکی واوەدەنگی وای هەیە کە لەماوەی سێزدە خولەک دا دەگەنە خاکی داگیرکراوو ڕژیمی زایۆنیستی.

سەرپەیڤ