سکرتێری ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن: دوژمنی زایۆنی، زەبرێکی قورستری وێ دەکەوێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i427190-سکرتێری_ئەنجومەنی_باڵای_سیاسیی_یەمەن_دوژمنی_زایۆنی_زەبرێکی_قورستری_وێ_دەکەوێ
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن بە هەواڵنێری ئیرنای وت: لە قۆناخی چوارەمی هەڵمەتی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، رژێمی زایۆنیستی و لایەنگرانی، بەرەوڕووی زەبری قورستر دەبنەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 09, 2024 05:30 Asia/Tehran

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن بە هەواڵنێری ئیرنای وت: لە قۆناخی چوارەمی هەڵمەتی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، رژێمی زایۆنیستی و لایەنگرانی، بەرەوڕووی زەبری قورستر دەبنەوە.

"یاسر ئەلحوری" وتی: پەرەپێدان و قورسترکرانی هەڵمەتەکان لە قۆناخی چوارەمدا، بەستراوەتەوە بە گەمژەیی رژێمی زایۆنی و لاگرەکانی، گەمژەتیەک کە لەناوچوونی ئەو رژێمەی لێ دەکەوێتەوە.

وتیشی: هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە هەر قۆناخێکی هەڵمەتدا، بەپێی تایبەتمەندییەکان و ئیلزامات و گۆڕانکارییەکانی ئەو قۆناخە، هێزمەندیی، بەرفراوانی، جوگرافیا، جۆری هەڵس و کەوت و هەڵمەتی سەربازی هەڵدەبژێرن.

ناوبراو هەروەها وتی: لە قۆناخی چوارەمی هەڵمەتدا، هێزە چەکدارەکانی یەمەن، بۆ هەڵمەتی دژە زایۆنیی خۆیان، سنورداریی و بەرتەسکیی جوگرافیایی لەبەرچاوناگرن و لەهەر شوێنێک ئەو ئامانجانەیان دەسکەوێ، هێرشی دەکەنەسەر. خەڵکی یەمەن، بە ئەرکی سەرشانی خۆی دەزانێ کە هەتا ڕاگیرانی تاوانکارییەکان دژ بە غەززە، هەڵمەتەکەی بەردەوام بکات.