هێرشی تووندی لاپید بۆ سەر نەتانیاهوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i427982-هێرشی_تووندی_لاپید_بۆ_سەر_نەتانیاهوو
سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڕژێمی زایۆنی دیسان بە تووندی هێرشی کردە سەر نەتانیاهوو و کابینەکەی و خوازیاری جێبەجێ کرانی خێرای ڕێککەوتنی دیلبەدیل بوو.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 04, 2024 11:00 Asia/Tehran

سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڕژێمی زایۆنی دیسان بە تووندی هێرشی کردە سەر نەتانیاهوو و کابینەکەی و خوازیاری جێبەجێ کرانی خێرای ڕێککەوتنی دیلبەدیل بوو.

"یائیر لاپید" سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڕژێمی زایۆنی پێیداگرت لە سەر پێویستیی جێبەجێ کرانی خێرای ڕێککەوتنی دیلبەدیل  و وتی: دەستبەسەرکراوانی ئێمە هەر ڕۆژ لە غەززە گیانیان دەست دەدەن و ئێمە تەواو پێویستمان بەوەیە کە بگەینە ڕێککەوتن لەگەڵ فەلەستینییەکان بۆ گەڕاندنەوەیان. لاپید جەختیشی کرد: بن گوێر و سمۆتریچ خوایاری دامەزرانی دۆخی نائاسایی لە غەززەن و ئیتر هیچ گرینگ نییە بۆیان کە چی بە سەر دەستبەسەرکراوانی ئێمە دێت.

شایانی باسە بە تێپەڕینی هەشت مانگ بە سەر شەڕی غەززە، ڕژێمی زایۆنی نەگەیشتووە بە هیچکام لە ئامانجە سەربازییەکانی. کاربەدەستانی زایۆنیش بە ئاشکرا دان بەو راستییەدا دەنێن.