سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان: ئاژاوەگێڕی لە لوبنان ڕێگەپێنەدراوە
سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان وتی نابێ مۆڵەت بە کەس بدرێ کە لە هەلومەرجی هەستیاری هەنوکەدا لە لوبنان و ناوچەکە ئاژاوە بنێتەوە.
سەید حەسەن نەسروڵڵای سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان، شەوی دووشەمە و لەشەوی عاشوڕای حسینی دا بەڕاشکاوی وتی هاووڵاتیانی لوبنانی ڕێوڕەسمی عاشوڕای حسینی بەشکۆوە بەڕێوە دەبەن و خۆڕاگری دەکەن لەبەرامبەر ئەو کەسانەدا کە بیر لەئاژاوەگێڕی لە لوبنان دەکەنەوە.
نەسروڵڵا پێداگری کرد چەند میدیاو ڕۆژنامەنوسێکنێوخۆیی بەئاراستەی خزمەت بە ڕژیمی زایۆنیستی و ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەجوڵێنەوە.
سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان وتی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی کۆمەڵکوژی زایۆنیست هیچ گرینگیەک ناداتە قەڵاچۆی منداڵ و ژن و خەڵکی سڤیل و سەرجەم کێشەی کابینەکەی بۆتە داگیرکاری و مانەوە لەدەسەڵات دایە.
ڕژیمی کۆمەڵکوژی زایۆنیست لەحەوتی مانگی ئۆکتۆبری ساڵی ڕابردوەوە بەپاڵپشتی هەمەلایەنەی وڵاتانی ڕۆژئاوایی قەڵاچۆیەکی بەربڵاوی خەڵکی بێ تاوانی فەلەستینی لە غەزەو لێواری ڕۆژئاوا وەڕێخست بێدەنگەکردنی کۆمەڵگەی جیهانی و بنیاتە مافی مرۆیەکان لەهەمبەر دڕندەکاریەکانی ئەو ڕژیمە بوە هۆی بەردەوامی ئەو کۆمەڵکوژیە بەدەستی ڕژیمی ناڕەوای زایۆنیست.