ئەنساروڵای یەمەن: ئۆپەراسیۆنی تلاڤیڤ تەنیا دەسپێکێکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i429558-ئەنساروڵای_یەمەن_ئۆپەراسیۆنی_تلاڤیڤ_تەنیا_دەسپێکێکە
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن وتی: ئۆپەراسیۆنی درۆنیمان لە تلاڤیڤ پێشەکییەکە بۆ فراوانکردنی ڕێوشوێنە سزادەرانەکانمان لە داهاتوودا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 20, 2024 06:31 Asia/Tehran

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن وتی: ئۆپەراسیۆنی درۆنیمان لە تلاڤیڤ پێشەکییەکە بۆ فراوانکردنی ڕێوشوێنە سزادەرانەکانمان لە داهاتوودا.

حەزام ئەسەد وتیشی: دوژمنی زایۆنی له هەموو شارەکانی فەلەستیندا چاوەڕوانی هەڵمەتی هێزه چەکدارەکانی یەمەن بێ. ناوبراو ڕاشیگەیاند: تا دەسدرێژییەکانی زایۆنییەکان بەردەوام بێ، دوژمن ڕووبەڕووی زەبری قورستر دەبێتەوه.

ئەلئەسەد وتیشی: لە ئۆپراسیۆنی دژ بە دوژمنی زایۆنیدا چووینەتە قۆناغێکی ستراتژیکەوە، ناوبراو ڕایگەیاند: هاوکارییەکی تۆکمە و تەواو و نزیکمان لەگەڵ بەرەکانی دیکەی خۆڕاگری لە لوبنان، عێراق و فەلەستین هەیە. بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان چووە نێو ئاسمانی تلاڤیڤ و باڵەخانەیەکی نزیکی باڵیۆزخانەی ئەمریکای پێکا.