هەڵمەتی خۆڕاگری لوبنان بۆسەر چەکدارانی ڕژیمی داگیرکەر لە باکوری خاکی داگیرکراو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i429583-هەڵمەتی_خۆڕاگری_لوبنان_بۆسەر_چەکدارانی_ڕژیمی_داگیرکەر_لە_باکوری_خاکی_داگیرکراو
خۆڕاگری لوبنان دیسانەوە چەکدارانی ڕژیمی داگیرکەری لە باکوری خاکی داگیرکراو کردە ئامانج.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 21, 2024 06:56 Asia/Tehran

خۆڕاگری لوبنان دیسانەوە چەکدارانی ڕژیمی داگیرکەری لە باکوری خاکی داگیرکراو کردە ئامانج.

خۆڕاگری لوبنان ڕایگەیاند کە خەباتگێرەکانمان بەئاراستەی پاڵپشتی و لایەنگری لە گەلی خۆڕاگری فەلەستین ئەمڕۆ شەممە کۆبوونەوەی چەکدارانی زایۆنیستیان لە دەوری بنکەی منارە تۆپباران کردو ڕۆژی هەینیش بەدەیان پەلاماری بەمووشەک و خۆفڕیان کردبوە سەر بنکەکانی ئەرتەشی ئەو رژیمە.

سنورەکانی لوبنان و خاکی داگیرکراوی فەلەستین لەدەسپێکی شەڕەکەی غەزەوە  مەیدانی شەڕی نێوان حیزبوڵڵاو ڕژیمی زایۆنیستی بوەو هەڵمەتی بەخۆفڕو مووشەکی حیزبوڵڵا بۆسەر خاکی داگیرکراو بۆتە هۆی ترس و دڵەراوکەی زایۆنیستەکان.