هەڵمەتی نوێی خۆفڕی "هودهودی٣"ی حیزبوڵڵا لەسەر ئاسمانی خاکی داگیرکراو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i429756-هەڵمەتی_نوێی_خۆفڕی_هودهودی٣_ی_حیزبوڵڵا_لەسەر_ئاسمانی_خاکی_داگیرکراو
خۆفڕی "هودهود٣" لە نوێترین دزەکردنی بۆ سەر ئاسمانی خاکی داگیرکراو بۆ یەکەمجار وێنەی بنکەیەکی پارێزراوی ئاسمانی ڕژیمی زایۆنیستی تۆمار کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 25, 2024 08:26 Asia/Tehran

خۆفڕی "هودهود٣" لە نوێترین دزەکردنی بۆ سەر ئاسمانی خاکی داگیرکراو بۆ یەکەمجار وێنەی بنکەیەکی پارێزراوی ئاسمانی ڕژیمی زایۆنیستی تۆمار کرد.

حیزبوڵڵا کلیپێکی ڤیدیۆیی پەیوەنددار بە هەڵمەتی ناسکاریی خۆفڕی هودهودی٣"ی لەسەر ئاسمانی "بنکەی جەنگی ڕامیت دەیڤید"ی ڕژیمی زایۆنیست"ی بڵاو کردەوە.

خۆفڕی هودهود ڕۆژی ڕابردوو وێڕای فڕین بەسەر ئاسمانی خاکی داگیرکراودا چەندین کاتژومێر زانیاری کۆ کردۆتەوەو بە سڵامەتی گەڕاوەتەوە بۆ لوبنان.

بەپێی ئەو وێنانە فڕۆکەو کۆپتەری شەرکەرو کۆپتەری فریاگوزاری و ڕاگواستن و سیخوری دەریاڤانی و سیستمی پەلاماری سایبری و شەڕی ئیلکترۆنیک لەو بنکەدا جێگیر کراون.

سەرچاوەیەکی هەواڵدەری حیزبوڵڵای لوبنان وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە پێداگریشی کرد کە حیزبوڵڵا توانیویەتی دزە بکاتە سەر ئاسمانی خاکی داگیرکراوو ئەوەش بۆیەکەم جارە لە مێژوی ئەو ڕژیمەدا ڕوو دەدا، کە لەئاسمانەوە وێنە لە بنکەیەکی ئاسمانی پارێزراوی بگیردرێ و بنێردرێ.

ئەو خۆفڕەی حیزبوڵڵا توانیویەتی سیستمی ڕادارو چاودێری زایۆنیستەکان بخەڵەتێنێ و لەدوای تۆماری وێنەکانی بەسڵامەتی بگەڕێتەوە بۆ بنکەکەی.