بۆردومانی بەربڵاوی شارۆچکەکانی باشووری لوبنان لە لایەن زایۆنییەکانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i429848-بۆردومانی_بەربڵاوی_شارۆچکەکانی_باشووری_لوبنان_لە_لایەن_زایۆنییەکانەوە
دوژمنی زایۆنی پەلامارێکی بەربڵاوی بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکانی باشووری لوبنان دەست پێ کردووە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 28, 2024 08:46 Asia/Tehran

دوژمنی زایۆنی پەلامارێکی بەربڵاوی بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکانی باشووری لوبنان دەست پێ کردووە.

لە کاردانەوە بە ڕووداوی تەقینەوە لە شارۆچکەی "مەجدەل شەمس" هەڵکەوتوو لە جەولانی داگیرکراو، کۆپتەرەکان و تۆپخانەی سوپای داگیرکەر دەستیان دایە کوتانی باشووری لوبنان.

سوپای ڕژێمی زایۆنی شارۆچکەکانی «الخیام» و «بقاع» و گوندەکانی «العباسیه»،«بیره»، کفرکلا» و«برج شمالی» لە باشووری لوبنان مووشەکباران کرد.

شایانی باسە کە خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان لە بەیاننامەیەکدا بە وەدرۆخستنەوەی هەرچەشنە هێرشکردنەسەر "مەجدەل شەمس" هەڵکەوتوو لە جەولانی داگیرکراو، ڕایگەیاند: حیزبوڵڵا بانگەشەی میدیاکانی ڕژێمی داگیرکەر سەبارەت بە هێرشی مووشەکی کردنەسەر "مەجدەل شەمس" وەدرۆ دەخاتەوە و پێداگرە لەسەر ئەوەی کە خۆڕاگری ئیسلامیی لوبنان هیچ پێوەندییەکی بەو هێرشەوە نەبووە.

دوابەدوای ئەوەی ژێدەرە هەواڵییەکان هەواڵی کوژرانی یازدە زایۆنی لە ناوچەی "مەجدەل شەمس" لە جەولانی داگیرکراویان بڵاو کردەوە، هەواڵدەریی ڕۆیتێرز بە گێڕانەوە لە بەرپرسێکی حیزبوڵڵا ڕایگەیاند کە ئەم بزووتنەوەیە، بەرپرسی ئەو هێرشەی نییە کراوەتە سەر "مەجدەل شەمس".