هەڵمەتی بەڕاکێتی حیزبوڵڵای لوبنان بۆسەر بنکەی چەکداری داگیرکەران لە باکوری فەلەستینی داگیرکراو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i430048-هەڵمەتی_بەڕاکێتی_حیزبوڵڵای_لوبنان_بۆسەر_بنکەی_چەکداری_داگیرکەران_لە_باکوری_فەلەستینی_داگیرکراو
حیزبوڵڵای لوبنان لە کاردانەوە بە پەلاماری ئاسمانی ڕژیمی زایۆنیست بۆسەر گوندەکانی باشوری ئەو وڵاتە، بنکەی چەکداری داگیرکەرانی لە باکوری فەلەستینی داگیرکراو وەبەر هێرشی بەڕاکێت دا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 03, 2024 08:46 Asia/Tehran

حیزبوڵڵای لوبنان لە کاردانەوە بە پەلاماری ئاسمانی ڕژیمی زایۆنیست بۆسەر گوندەکانی باشوری ئەو وڵاتە، بنکەی چەکداری داگیرکەرانی لە باکوری فەلەستینی داگیرکراو وەبەر هێرشی بەڕاکێت دا.

حیزبوڵڵای لوبنان" ڕایگەیاند کە خەباتگێرانی خۆڕاگری بنکەی سماقەی بەرزایەکانی کەفەرشوباو مرجی وەبەر ڕاکێت داوە کە ئامانجە دیاریکراوەکەی بەوردی پێکاوە.

حیزبوڵڵای لوبنان" هەروەها پێداگریشی کردوە کە خەباتگێرانی خۆڕاگری شوێنی جێگیربوونی چەکدارانی داگیرکەریان لە بنکە چەکداریەکانی زەهیرەو بەیازو بلیدایان تۆپباران کردوە.

خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان سەرلەبەیانی دوێنی هەینیش ڕایگەیاندبوو کە چەندین مووشەکی دژەئاسمانی لە فڕۆکەکانی ئەو ڕژیمە لە ئاسمانی باشوری لوبنان گرتوە کە لەئاکامی دا ئەو فڕۆکانە ناچار کراون بگەڕێنەوە بۆ نێو خاکی داگیرکراو.