بۆچی میری قەتەر لە ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی شەهید هەنیە عەگاڵی نەبەستبوو؟
وێنە وفیلمە بڵاوکراوەکان لە میدیاکان دا پێشان دەدات کە میری قەتەر لە ڕێووڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی سەرۆکی شەهیدی مەکتەب سیاسی حەماس، عەگاڵی نەبەستبوو
دوابەدوای بەڕێکرانی تەرمی شەهید ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە دۆحە، پرسیاری زۆرهاتووەتە ئاراوە ، لەوان ئەمەکە بۆچی "شێخ تەمیم بن حمد"میری قەتەر لەم ڕێ ورەسمە دا عەگاڵەی نەبەستووە. چاودێران لەوەڵامدا وتوویانە: ئەمە یەکێ لە دابوونەریت وڕێووڕەسمی بنەڕەتی وبەڕەگەزەکانی عەرەبە کە تازیەدارەکان عەگاڵ نابەستن. کەوایە ئەم کارەی میری قەتەر جێگای ڕێزوحورمەتە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، ڕٶژی ڕابردوو دوای کۆتایی ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی ، تەرمی ئیسماعیل هەنیە لە حاڵێکدا کە بە ئاڵای فەلەستین داپوشرابوو ، لەمزگەوتی گەورەی ، ئیمام محەممەد بن عەبدولوەهاب ، بۆ قەبرستانێک لە شاری" لوسیل "ی قەتەر لەمەودای ١٥کیلومێتری دۆحە، ی پێتەخت گوێزرایەوە وئەسپەردەی خاک کرا.