هێرشی خۆڕاگریی لوبنان بۆسەر پێگەی زایۆنییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i430229-هێرشی_خۆڕاگریی_لوبنان_بۆسەر_پێگەی_زایۆنییەکان
خۆڕاگریی لوبنان ئەمڕۆ چوارشەممە هەڵیکوتاوەتە سەر پێگەیەکی زایۆنی لە باکوری سەرزەوینە داگیرکراوەکان.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 08, 2024 03:45 Asia/Tehran

خۆڕاگریی لوبنان ئەمڕۆ چوارشەممە هەڵیکوتاوەتە سەر پێگەیەکی زایۆنی لە باکوری سەرزەوینە داگیرکراوەکان.

خۆڕاگریی لوبنان ڕایگەیاند، لە ئاراستەی داکۆکی و پشتگریی لە گەلی خۆڕاگری فەلەستین لە کەرتی غەززەو پشتیوانی لە خۆڕاگرییەکەی، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، پێگەی "ئەلراهب" ی تۆپباران کرد. سەرچاوە هەواڵییەکان، دوێنێش لە هەواڵێکدا ڕایانگەیاند، خۆفڕەکانی حیزبوڵڵا بەئاسمانی باکوری فەلەستینی داگیرکراودا سوڕاونەوەو هێرشیان کردۆتەسەر بنکەو پێگەکانی سوپای رژیمی زایۆنیستی کە بەهۆیەوە، دەنگی تەقینەوەو زەنگی مەترسیی بۆ نمونە لە شارەکانی حەیفا، نەهاریا و شارۆچکەی زایۆنی نشینی شلومی بەرگوێ کەوتووە.

ئەو سەرچاوانە هەروەها رایانگەیاند، خۆفڕەکانی حیزبوڵڵا، بە ئۆتۆمبیلێکداو هەروەها پێگەیەکی سەربازیی سوپای رژیمی زایۆنی لە شاری نەهاریا تەقیونەوە کە بەهۆیەوە، ژمارێک چەکداری زایۆنی بریندار بوون.