ڕوودانی کێشە و گرفتی دەریایی لە لیوارەکانی ڕۆژئاوای یەمەن
ڕێکخراوی ئوپراسیۆنی تیجارەتی دەریایی بەریتانیا هەواڵی دا لە ڕوودانی کێشە و گرفتێکی دەریایی لە لیوارەکانی باشووری ڕۆژئاوای یەمەن .
ڕێکخراوی ئۆپراسیۆنی تیجاری دەریایی بەریتانیا ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ ڕاپۆرتێک لە بارەی وێکەوتنی گوللە لە گەمیەک لە ٧٩ کیلومێتری باکووری ڕۆژئاوای ئەلسلیف" بەندەری حۆدیدە هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەن" ی پێگەیشتووە.
هەرلەم بارەوە ، ماڵپەڕی هەواڵی ڕایولیەوم بە گیڕانەوە لە ڕێکخراوی ئۆپراسیۆنی تیجاری دەریایی بەریتانیا وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە،ئاماژەی دایە سێهەمین تەقینەوە لە نزیکی ئەم گەمیە ووتی: خەرێکی بەرئاوردکردنی خەساروزیانەکانن کەلەگەمیەکە کەوتووە وئەم ئۆپراسیۆنە هیچ زیانێکی گیانی لینەکەوتووەتەوە.
هێزەکانی سوپای یەمەن ئەرکمەندن هەتا کاتێک کە ڕژێمی زایۆنی پەلامارەکانی بۆسەرغەززە نەوەستینێت ، گەمیەکانی ئەم ڕژێمە یا ئەو گەمیانەی کە دەنیردرێن بۆ سەرزەویە داگیرکراوەکان لە دەریای سوردەدەنە بەر پەلامار.ئەم دواییانە سەرچاوەیەکی یەمەنی لە دابەزینی بی وێنەی هاتووچووی گەمیە ئەمریکی وبەریتانیاییەکان بەرەوئیسرائیل دوای دەسدرێژی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر حۆدەیدە هەواڵی دا ووتی: بە جۆرێک تووشی ترس وتوقان بوونە وکۆمپانیا وگەمیەکان بە وریاییەوە هاتووچوو ئەکەن .