هێزە چەکدارەکانی یەمەن: گەمییەکمان لە دەریای سوور کردە ئامانج
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i430863-هێزە_چەکدارەکانی_یەمەن_گەمییەکمان_لە_دەریای_سوور_کردە_ئامانج
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن شەوی رابردوو ڕایگەیاند کە بە مووشەک و درۆنی جەنگی هێرشیان کردۆتە سەر گەمییەک کە لە دەریای سوورەوە بەرەو فەلەستینی داگیرکراو دەڕۆیشت.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 03, 2024 11:03 Asia/Tehran

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن شەوی رابردوو ڕایگەیاند کە بە مووشەک و درۆنی جەنگی هێرشیان کردۆتە سەر گەمییەک کە لە دەریای سوورەوە بەرەو فەلەستینی داگیرکراو دەڕۆیشت.

یەحیا سەریع وتیشی: گەمییەک بە ناوی (BLUE LAGOON I)ـمان لە دەریای سووردا بە مووشەک و درۆنی جەنگی راستەوخۆ پێکاوە. ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە کۆمپانیای خاوەنی ئەم گەمییە یاسای قەدەغەی چوونە نێو بەندەرەکانی فەلەستینی داگیرکراوی بنپێکردبوو، وتیشی: ئەم هەڵمەتە بە شێوەی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی یەکە مووشەکی، دەریایی و ئاسمانییەکان جێبەجێ کرا.

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی: دیسان وشدار دەدەین بە هەموو ئەو کۆمپانیاگەلەی کە لە گەڵ دوژمنی زایۆنی مامەڵە و سات و سەودایان هەیە کە گەمییەکانیان بە تێپەڕین لەو ناوچانەی هەڵممەتی دەریاییان بۆ ڕاگەیەندراوە ، بە بێ سەرنجدانی ئەوەی بەرەو کام لا دەڕۆن، دەکرێنە ئامانج. سەریع لە کۆتاییدا وتیشی: هەڵمەتەکانی ئێمە لە پێناو پاڵپشتی کردنی خەڵکی مەزڵوومی فەلەستین و خۆڕاگریی ئازایانە و بوێرانەیان تا کۆتایی هاتنی دەسدرێژی و هەڵگیرانی گەمارۆکانی سەر خەڵکی فەلەستین لە کەرتی غەززە بەردەوام دەبێ.