بەردەوامبوونی پەلامارە بەربڵاوەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i431304-بەردەوامبوونی_پەلامارە_بەربڵاوەکانی_ڕژێمی_زایۆنی_بۆ_سەر_باشووری_لوبنان
سوپای ڕژێمی زایۆنی دیسان دەستی دایە پەلاماردانی چەن ناوچەیەکی باشوو‌ری لوبنان.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 22, 2024 06:33 Asia/Tehran

سوپای ڕژێمی زایۆنی دیسان دەستی دایە پەلاماردانی چەن ناوچەیەکی باشوو‌ری لوبنان.

سوپای ڕژێمی زایۆنی پەلاماری بەرزاییەکانی "جبل الریحان" و "المحمودیه" لە باشووری لوبنان و ناوچەی  "البقاع غربی" دا.

هەواڵنێری کەناڵی تەلەڤزیۆنیی  "العربیه" ڕاپۆرتی دا؛ ڕژێمی زایۆنی زیاتر لە ٥٠ جار پەلاماری باشووری لوبنانی داوە. ئەم ڕژێمە هەروەها دەستی داوەتە کوتانی شارۆچکەکانی "کونین" و دەڤەری"الزراریه"  و "ابوالاسود" . کەناڵی ١٢ی تەلەڤزیۆنی ئیسراییلیش ڕاپۆرتی داوە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەم ڕژێمە چەن بنکەیەکی سەربازییان لە ناوچەی ڕووباری "لیتانی" هەڵکەوتوو لە ٣٠ کیلۆمەتریی سنوورەکان بۆردمان کردووە.

پەلامارەکانی ڕژێمی ژینۆسایدکاری ئیسراییل بۆ سەر باشووری لوبنان لە کاتێکدایە کە بنیامین نەتانیاهووی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی فەرمانی داوە ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاوتر دژ بە باشووری لوبنان دەست پێ بکەن.