پەلاماری ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر زاحییەی باشووری بەیرووت
سوپای ڕژێمی زایۆنی ئێوارەی شەممە بەردەوام بوو لە پەلامارە دڕندانەکانی بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی لوبنان.
پەلامارەکەی دوێشەو قورسترین و دڕندانەترین پەلامارێک بوو کە لە دەسپێکی شەڕی نێوان ڕژێمی زایۆنی و حیزبوڵای لوبنان کراوەتە سەر زاحییە و لەو پەلامارەدا دە جار ڕژێمی زایۆنی ئەم ناوچەیەی بۆردومان کرد و لە ئاکامدا ٢٠ شاروومەندی ئاسایی شەهید و بریندار بوون.
ڕژێمی زایۆنی هەروەها هەممار و کۆگای کەپسوولەکانی ئۆکسیژنی زاحییەی کوتا. هەروەها فەرماندەرێکی مەیدانی سەر بە خۆڕاگریی لوبنان باسی کوژران و برینداربوونی ١٥ ئەفسەر و سەربازی ڕژێمی زایۆنیی کرد لەو بۆسەیەی کە حیزبوڵا لە میحوەری عەدیسە هەڵکەوتوو لە ناوچە سەرسنوورییەکان نابوویەوە. ژێدەرە هەواڵییەکانیش باسی زرینگانەوەی ئاژیری وشدار لە شارۆچکە زایۆنی نشینەکانی باکووری فەلەستینی داگیرکراویان کرد. زیاتر لە ٣٠ مووشەک لە لوبنانەوە بەرەو شارۆچکەی داگیرکراوی "کەریات شمۆنە" هاویژراوە.