تشرینی یه‌که‌م 07, 2024 11:01 Asia/Tehran

سەرچاوە هەواڵدەریەکان باسی هێرشی مووشەکی هێزەکانی خوڕاگری حزبوڵڵای لوبنانیان کرد بۆسەر شاری حەیفا لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو .

حزبوڵڵای لوبنان شەوی دووشەمە بنکەی  ئیسرائیلی   لە باشووری حەیفای  بە مووشەک کردە  ئامانج . بزووتنەوەی  خوڕاگری ئیسلامی  لە بەیاننامەیکدا  ڕایگەیاند : خوڕاگری  ئیسلامی  مووشەکێکی  فادی یەکی  بەرەو   بنکەی  کەرمەل  لە باشووری حەیفا هاویشت . ئەو  سەرچاوانە  جەختیان کرد  ئەوە بو یەکەم جارە  کە شاری حەیفا ڕاستەو خو  دەکەوێتە بەر هێرشی   مووشەکی  حزبوڵڵا  و هێرشەکان بەرلەوە بۆ سەر  ئامانجە  سەربازیەکان بوو .

کاناڵی چواردەی تلەفیزیونی   ڕژیمی  زایونیستی   جەختی کرد  کە یەکێک لەو مووشەکانە  ڕاستەوخو دراوە لە بینایەک  لە حەیفا  و بە هۆیەوە   پێنج   زایونیستی  بریندار بوونە . بە وتەی  سەرچاوە  عیبریەکان  ئەو هێرشە خەساری زۆری لێکەوتووەتەوە . سیستمی بەرگری  ڕژیمی ز ایونی  لە پێ و شوێن گرتنی مووشەکەکان ناکام  ماوەتەوە .

سەرپەیڤ