تشرینی یه‌که‌م 08, 2024 10:16 Asia/Tehran

حیزبوڵای لوبنان باسی مووشەکباران کردنی بنکەی گلیلوت، بنکەی مووساد لە دەڤەری تلاڤیڤی کرد کە بە هۆی ئەو هەڵمەتەوە تەقینەوەیەکی بەهێز لەو بنکەیەدا ڕوویدا

حیزبوڵا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە یەکێک لە بنکەکانی موساد لە تلاڤیڤ بە کۆمەڵێک مووشەک بە  ڕەمزی «لبیک یانصرالله» و لە چوارچێوی زنجیرە ئۆپەراسیۆنێک بە ناوی خەیبەر کوتاوە.

بە پێی ڕاگەیەندراوی ناوەندی ڕاگەیاندنی خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان، لەم هەڵمەتەدا ڕادەیەکی زۆر مووشەک بۆ پێکانی ئەم بنکە هەواڵگرییەی مووساد بەکارهێنراوە.

خۆڕاگری ئیسلامیی لوبنان ڕاشیگەیاندووە کە ئەم هێرشەی لە وەڵام بە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی و جەنایەتەکانی لە غەززە و لوبنان ئەنجام داوە. 

بنکەی گلیلوت سەر بە یەکەی هەواڵگریی سەربازیی ٨٢٠٠ی سوپای ڕژێمی زایۆنییە کە لە دەڤەری تلاڤیڤ هەڵکەوتووە.

سەرپەیڤ