توند بوونەوەی هێرشەکانی حزبۆڵڵای لوبنان بۆ سەر سەرزەویە داگیرکراوەکان
خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان ڕایگەیاند کە ڕۆژی ڕابردوو 16 ئوپڕاسیونی مووشەکی و زەوینی دژی بنکەی داگیرکەزانی زایونی ئەنجام داوە .
حزبوڵڵای لوبنان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە لە ڕاپۆڕتێکدا باسی کرد لە ئوپڕاسیونەکانی ڕۆژی ڕابردووی خۆی و 16 هێرشی بۆ سەر ناوچە سنووریەکان و هەروەها ووڵایی خاکی فەلەستینی داگیرکراو . هێرشی مووشەکی بۆ سەر حەیفا گەورەترین ئوپڕاسیونی ڕۆژی ڕابردووبوو و حزبوڵڵا بە دەیان مووشەک ئەو شار و شارۆچکەی کریوتی داوەتە بەر پەلامار .
سەرچاوە زایونیەکان ژوماری مووشەکەک و ڕاکێتەکانی هاوێژزاوی بە 150 مووشەک ڕاگەیاندووە .لە تازەترین ئوپڕاسیونیشدا حزبوڵڵای لوبنان ڕ ایگەیاندووە کە خەباتکارانی ئەوان سەرلەبەیانی ئەمڕو بە کاتی خۆجێێی گرووپێک لە سەربازانی داگیرکەری زایونی کە بە نیازی کنە کردن بو ناو گوندێک لە بەلیدا بوون داوەتە بەر پەلامار . بە پێی ئەو ڕاگەیندراوە هێزەکانی لوبنانی سەرەتا لە سەر ڕێگای سەربازانی ئیسرائیلی بۆمبیان تەقاندەتەوە و پاشان لە گەڵ ئەوان تێکههەڵچوون کە لەو تێکهەڵچوونانە ژومارێک لە داگیر کەران کەوتنە بەرهێرش.