تشرینی یه‌که‌م 10, 2024 13:06 Asia/Tehran

سەرچاوە زایۆنییەکان ڕایانگەیاند؛ بەهۆی مووشەکبارانی حیزبوڵڵای لوبنان،ئاگرکەوتنەوەیەکی بەرفراوان ناوچەی "بی ریا" لە ئەلجەلیلی باکوری و کریات شمونە لە باکووری فەلەستینی داگیرکراوی داگرتووە .

مووشەکەکانی خۆڕاگری ئیسلامیی لوبنان، ئاگرکەوتنەوەیەکی بەرفراوانی لە چەند ناوچەیەکی شارۆچکەکانی باکوری فەلەستینی داگیرکراو، لێکەوتەوە. کەناڵی قودس ئەلئەخباریەش سەرلەئێوارەی دوێنێ چوارشەممە ڕایگەیاند کە میدیا زایۆنییەکان دانیان ناوە بە روودانی ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو لە شارۆچکە داگیرکراوەکان لە ئەلجەلیلی باکوری و کریات شمونە لە ئەنجامی هەڵمەتی مووشەکیی حیزبوڵڵاوە.

لەڕاپۆری کەناڵی قودس ئەلئەخبارییەدا هاتووە کە ئەو ئاگرکەوتنەوە پاش هەڵمەتی مووشەکیی حیزبوڵڵا لە لوبنانەوە بۆ سەرزەوینە داگیرکراوەکان ڕووی داوە. کەناڵی ١٢ی تەلەفزیۆنی رژیمی زایۆنیش ڕایگەیاند: پێنج تیمی ئاگرکوژاندنەوە لەهەوڵدان ئاگرکەوتنەوە لە کریات شمونە پاش مووشەکبارانی حیزبوڵڵا بۆسەر ئەو ناوچە، کۆنترۆڵ بکەن. میدیاکانی رژیمی زایۆنیستی هەواڵی تێگیرانی بەرفراوانی مووشەک لە باشوری لوبنانەوە لە شارۆچکەی زایۆنی نشینی کریات شمونە لە باکوری فەلەستینی داگیرکراویان بڵاو کردەوە.

کەناڵی١٣ی تەلەفزیۆنی رژیمی زایۆنیش ڕایگەیاند، تێگیرانی مووشەکەکانی موقاوەمەی ئیسلامیی لوبنان لە شارۆچکەی کریات شمونە، زیانی گیانی و خەساری زۆری لێکەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ