حیزبوڵا ئاوری بەردایە کریات شمۆنە
تشرینی یهکهم 10, 2024 10:53 Asia/Tehran
حیزبوڵای لوبنان باسی بەردەوام بوونی هێرشەکانی خۆی بۆ سەر فەلەستینی داگیرکراو و ئاوربەردانە بنکە و مۆڵگەکانی هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی کردووە.
ناوەندی راگەیاندنی جەنگیی حیزبوڵای لوبنان رایگەیاند: خەباتکارانی خۆڕاگریی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە مۆڵگەی هێزەکانی ڕژێمی داگیرکەریان لە کریات شمۆنا مووشەکباران کرد. حیزبوڵا لە بەیاننامەیەکی دیکەدا رایگەیاندووە کە شوێنی کۆبوونەوەی هێزی زایۆنی لە کەفەر گەلعادی بە مووشەک پێکاوە.
خۆڕاگریی لوبنان هەروەها لە بەیاننامەیەکی دیکەیشدا جەختی کرد کە هێرشی کردۆتە سەر مۆڵگەی هێزی زایۆنی لە مەسکاف عام و ئاوری بەرداوەتە کریات شمۆنە. خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان هەروەها ڕایگەیاند کە ڕۆژی ڕابردوو ١٦ هەڵمەتی مووشەکی و زەوینی دژ بە بنکە و هێزەکانی داگیرکەرانی ئیسراییلی ئەنجام داوە.