تشرینی یه‌که‌م 14, 2024 13:11 Asia/Tehran
  • ناوەندی دەریایی ڕژێمی زایۆنی درایە بەرپەلاماری حزبۆڵلای لوبنان

حزبۆڵڵای لوبنان بەیانی ئەمڕۆ ناوەندی دەریایی "ستیلاماریس"ی " لە سەرزەویە داگیرکراوەکان دایە بەرپەلاماری مووشەکی

بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوەلوبنانیەکان حزبۆڵلای لوبنان لەبەیانی ئەمڕۆدوشەممە هەتاکۆ ئێستاکە چەند ناوەند وشوێنی کۆبوونەوەی سەربازانی سوپای ڕژێمی زایۆنی لەوان ناوەندی دەریایی" ستیلاماریس" ی" لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان داوەتە بەرپەلاماری مووشەکی/.

حزبۆڵڵا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە لە سەروبەندی پشتیوانی وداکۆکی کردن لە خەڵكی غەززە وپشتیوانی لە خۆڕاگری فەلەستین وبەرگری کردن لە لوبنان وخەڵکەکەی وهەروەها وەڵامدانەوە بە دەستدرێژکاریەکانی دوژمنی زایۆنی بۆسەر گۆندەکان وکەسانی ناسەربازی، ساعەت ٧:٣٠ دەقەی بەیانی ئەمڕۆدوشەممە سەربازگەی "زبدین" لە مەزراکانی داگیرکراوی شەبعای بەچەند مووشەک داوەتەبەرپەلامار ومووشەکەکان بە شێوەی ڕاستەوخۆی کەوتووەتە لەم سەربازگەیە.

خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان لە بەیاننامەیەکی تری جەختی کرد کە هەرلەم چوارچیوەیە وبە دەنگی " لەبەیک یانەسرۆڵڵا" کاتژمێر٩:٣٠ بەیانی ئەمڕۆبە چەند مووشەک ناوەندی دەریایی "ستیلا ماریس"ی سوپای ڕژێمی زایۆنی هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژئاوای حەیفای داوەتە بەرپەلامار.

بەپیی ئەم ڕاپۆرتە ، حزبۆڵلای لوبنان کاتژمێر١٠:٤٥ی بەیانی ئەمڕۆ کۆگەی سەربازانی زایۆنی لە باشووری ناوچەی مارون ئەلرەسی یشی داوەتە بەرپەلاماری بە ڕۆکێت.هێزەکانی حزبۆڵلا دوێنێ یەکشەممە یش ژمارەیەک لە بنکە وناوەندەسەربازیەکانی ڕژێمی زایۆنی داوەتە بەرپەلامارکە بووەهۆی کوژران وبرینداربوونی ژمارەیەکی زۆرلەوان .

لە گرینگترینی پەلامارەکان، سەربازگەی تیپی گولانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لەناوچەی بنیامینا لە باشووری شاری حەیفا لەباکووری سەرزەویە داگیرکراوەکانی دایە بەرپەلاماری بە خۆفڕ کە بەپیی بانگەشەی زایۆنیەکان ،هەتائێستاکە چوارسەربازکوژراون و٦٧ کەسی تریش برینداربوونە .

سەرپەیڤ