جەختی کاربەدەستانی یەمەنی لە سەر پشتیوانی کردن لە جەماوەری فەلەستین و لوبنان
دەسەڵاتدارانی یەمەن جارێکی تر جەختیان لەوە کردەوە کە هەڵوێستیان نەگۆڕەو بەردەوامن لە وەستانیان لە تەنیشت گەلی فەلەستین و لوبنان.
«عەبدولعەزیز بن حەبتور» ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن، وتی: هەڵوێستمان لە وەستان لە تەنیشتی هەردووک نەتەوەی فەلەستین و لوبنان نەگۆڕە و ھەتا سەرکەوتن دەستبەرداری ئەم تەوەرەیە نابین، ئەمەش ھەڵوێست و ئارمانجی یەمەن و سەرکردایەتییەکەیەتی.
هەر لەم پێوەندییەدا «ئەحمەد غالیب ناسر ئەلڕەحوی»، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەنیش وتویەتی: شەهید یەحیا سینوار داڕێژەری ئۆپەراسیۆنی ٧ی ئۆکتۆبەرە، بەڕێزی سەرکەوتنێکی گەورەی دژی زایۆنییەکان بەدەست هێناو لاوازیی ئاسایشتی و ھەواڵگرییانی ئاشکرا کرد و پیلانەکانی ڕووبەڕووی شکست کردنەوە.
ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە: یەمەن لە ژێر ئاڵای سەرکردایەتییەکەیدا بەردەوامە لە وەستان لە تەنیشت نەتەوەی فەلەستین و لەم ئەرکەشی پاشەکشە ناکات و پەنجەکان لە سەر پەلەپیتکەن.