جەختی کاربەدەستانی یەمەنی لە سەر پشتیوانی کردن لە جەماوەری فەلەستین و لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i432210-جەختی_کاربەدەستانی_یەمەنی_لە_سەر_پشتیوانی_کردن_لە_جەماوەری_فەلەستین_و_لوبنان
دەسەڵاتدارانی یەمەن جارێکی تر جەختیان لەوە کردەوە کە هەڵوێستیان نەگۆڕەو بەردەوامن لە وەستانیان لە تەنیشت گەلی فەلەستین و لوبنان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 24, 2024 05:51 Asia/Tehran
  • جەختی کاربەدەستانی یەمەنی لە سەر پشتیوانی کردن لە جەماوەری فەلەستین و لوبنان

دەسەڵاتدارانی یەمەن جارێکی تر جەختیان لەوە کردەوە کە هەڵوێستیان نەگۆڕەو بەردەوامن لە وەستانیان لە تەنیشت گەلی فەلەستین و لوبنان.

«عەبدولعەزیز بن حەبتور» ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن، وتی: هەڵوێستمان  لە وەستان لە تەنیشتی هەردووک نەتەوەی فەلەستین و لوبنان نەگۆڕە و ھەتا سەرکەوتن دەستبەرداری ئەم تەوەرەیە نابین، ئەمەش ھەڵوێست و ئارمانجی یەمەن و سەرکردایەتییەکەیەتی.

هەر لەم پێوەندییەدا «ئەحمەد غالیب ناسر ئەلڕەحوی»، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەنیش وتویەتی: شەهید یەحیا سینوار داڕێژەری ئۆپەراسیۆنی ٧ی ئۆکتۆبەرە، بەڕێزی سەرکەوتنێکی گەورەی دژی زایۆنییەکان بەدەست هێناو لاوازیی ئاسایشتی و ھەواڵگرییانی ئاشکرا کرد و پیلانەکانی ڕووبەڕووی شکست کردنەوە.

ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە: یەمەن لە ژێر ئاڵای سەرکردایەتییەکەیدا بەردەوامە لە وەستان لە تەنیشت نەتەوەی فەلەستین و لەم ئەرکەشی پاشەکشە ناکات و پەنجەکان لە سەر پەلەپیتکەن.