ھێرشی پەیتاپەیتای حزبوڵڵا دژی ڕژێمی زایونی
خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان لە درێژەی هەڵمەتەکانی بۆ سەر پێگەکانی دوژمنی ئیسرائیلی، ئەمڕۆ ٨٠ موشەک و ڕۆکێتی گرتە ٧ بنکەو مۆڵگەی سوپای تیرۆر لە باکووری سەرزەوییە داگیرکراوەکانی ژێر دەستەڵاتی ڕژێمی زایونی.
سوپای تیرۆری زایونی دانی بەوەداناوە کە خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان بێجگە لە شاڵاو بردنی خۆفڕەکانی، لە چەند کاژێری ڕابردوودا ٨٠ موشەک و ڕۆکێتیشی گرتووەتە باکووری ھەرێمی ژێر دەستەڵاتی ئیسرائیل. لە هەمان کاتدا حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە مۆڵگەی لەشکریانی ئیسرائیلی لە ناوچەی "المشرفیە" لە «ڕاس ئەلناقورە» کردووەتە ئامانج. حزبوڵڵا هەروەها بنکەی «میشار» _ بارەگای سەرەکیی هەواڵگریی ناوچەی باکور لە سەفد)یشی بوردومان کردووە.
حزبوڵڵا لە ھەڵمەتێکی دیکەدا ناوچەی "کریوت" لە باکووری شاری حەیفا داوەتە بەر موشەک و بنکەی ئاسمانیی «تە نوف» لە باشووری «تەلەبیب»یش کراوەتە ئامانجی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکانی حزبوڵڵا.
حزبوڵڵا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بە موشەک مۆڵگەی هێزەکانی ئیسرائیلی داگیرکەری لە گردوپەڕی شارۆچکەی «عیتا ئەلشەعب»یشی بە موشەک پێکاوە.
حزبوڵای لوبنان ھەروەھا شارۆچکەی «مێتسۆفا» له باکووری فەلەستینی داگیرکراویشی بە خەستی داوەتە بەر ھەڵمەتی موشەک. خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بنکەی «جەلەلعلام»یشی داوەتە بەر هێرشی ڕۆکێت.
حزبوڵڵای لوبنان دوێنێ له 47 به یاننامەدا ڕایگەیاند که مۆڵگەکانی سوپای تیرۆر له «کەفەر کەلا» و «کەسارە کەفار گلعادی»» و ھەروەھا بنکەی «ڕۆیسات ئەلعیلم»و بنکەی ئاسمانیی«ڕامات دەیڤید»وشارۆچکە جولەکەنشینەکانی«یەعرا»و «کەتسرین»و «شومیرا»ی کردووەته ئامانج ، کە دیارە ئەمەش ڕەچەشکاندنێکی تازە لە ھەڵمەتەکاندا دێتە ئەژمار.
ڕۆژنامەی عیبریی «یەسرائیل هیوم» وای بڵاو کردووەتەوە کە حزبوڵڵا ئەمڕۆ ڕەچەیەکی ناوازەی لە ھەڵمەتەکانی دژی ئیسرائیل شکاندو ٤٧ بەیاننامەی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکانی بڵاوکردەوە.